کۆمپانیای دۆت نێت وه‌ک وه‌کیلی یه‌کێک له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی بواری سستمی ئه‌لیکترۆنی له سه‌رجه‌م عیراقدا ده‌توانێت هه‌ڵبستێب به دابینکردنی چه‌ندین جۆری خزمه‌تگوزاری ئه‌لیکترۆنی بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتی و حکومی و ئه‌هلیه‌کان به بوونی ستاف و ئه‌ندازیاری شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زمونی کورد که راهێنانی تایبه‌تیان پێکراوه له‌سه‌ر ئه‌م سستمه ئه‌لیکترۆنیانه.
جۆری سستمه‌کان:
1 – سستمی سه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی (ELECTRONIC QUEUE SYSTEM)
2 – سستمی شاشه‌ی زانیاری (LED ELECTRONIC TICKERS)
3 - سستمی شاشه‌ی ڤیدیۆی دیجیتاڵ (REAR PROJECTION VIDEO WALL CUBE)
1 – سستمی سه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی (ELECTRONIC QUEUE SYSTEM)
کۆمپانیای دۆت نێت وه‌ک وه‌کیلی یه‌کێک له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی بواری سستمی ئه‌لیکترۆنی له سه‌رجه‌م عیراقدا ده‌توانێت هه‌ڵبستێب به دابینکردنی چه‌ندین جۆری خزمه‌تگوزاری ئه‌لیکترۆنی بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتی و حکومی و ئه‌هلیه‌کان به بوونی ستاف و ئه‌ندازیاری شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زمونی کورد که راهێنانی تایبه‌تیان پێکراوه له‌سه‌ر ئه‌م سستمه ئه‌لیکترۆنیانه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م سستمه:
1 - ئه‌م سستمه پێکدێت له چه‌ند به‌شێکی پێکه‌وه به‌ستراو که پێکه‌وه ده‌توانێت کاری سه‌ره‌ی به‌دوایه‌کی رۆژانه‌ی ئه‌وه که‌سانه رابگرێت به بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێش که‌س بکه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی و به دوای یه‌ک به شێوه‌یه‌ک که ده‌توانێت ئه‌و که‌سانه رێنمایی بکات به له کاتی سه‌ره‌ی هاتوو و ژماره‌ی تکت و رێزبه‌ندیه‌که‌ی له سه‌ره‌که‌یدا.
2- کاتێک سه‌ردانکه‌ر دێته ناو ئه‌و شوێنه ده‌توانێت تکتێکی تایبه‌تی به خۆی وه‌ربگرێت به شێوه‌ی ئۆتۆماتیک له جیهازی تایبه‌تی خۆی که کۆدی خۆی ژماره‌ی خۆی و چه‌ندین زانیاری تری له‌سه‌ره و ده‌توانێت له شوێنی تایبه‌ت چاوروان بکات.
3 – دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانکه‌ر تکتی خۆی وه‌رده‌گرێت و له هۆڵی چاوه‌ڕوانی چاوه‌ڕێ ده‌کات به‌رده‌وام له رێگه‌ی چه‌ند شاشه‌یه‌ک یه‌ک به‌دوای یه‌ک سه‌رجه‌م ئه‌و تکتانه نیشان ده‌درێن که سه‌ره‌یان دێت بۆ خزمه‌تکردن.
4 – ئامێری بانگردن یه‌کێکی تر له پێکهاته‌کانی ئه‌م سستمه که له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر یان که‌سی رێگه‌پێدراوه‌وه یه‌ک به‌دوای یه‌ک که‌سه‌کان بانگده‌کرێن له لایه‌ن ئه‌م که‌سه‌وه.
5 – یه‌کێکی تر له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌م سستمه ده‌توانرێت که به چه‌ندین زمان تکته‌کان و شاشه‌کان به‌کاربهێنرێت.
6 – ده‌توانرێت له رێگه‌ی هه‌مان سستمه‌وه به شیوه‌ی ده‌نگی و به‌چه‌ند زمانێکی جیاواز ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه بخوێنرێته‌وه ئاگاداربکرێنه‌وه له سه‌ره‌کانیان.
7 - یه‌کێکی تر له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌م سستمه ئه‌وه‌یه که ده‌توانێت له رێگه‌ی نامه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌و که‌سانه ئاگاداربکاته‌وه که په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به ژماره‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه که له‌سه‌ر تکته‌کانیان نوسراوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه نامه‌یه‌که‌وه سه‌رجه‌م زانیاریه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بگات و ئاگاداریان بکاته‌وه له کاتی خایه‌نراو له سه‌ره‌که‌دا و ژماره‌یان و رێزبه‌ندیان له سه‌ره‌که‌یاندا.
8 – له رێگه سۆفتوێریکی تایبه‌تیه‌وه ده‌توانرێت سات له‌دوای سات زانیاری ته‌واو بدات ده‌رباره‌ی ژماری ئه‌و که‌سانه‌ی که رۆژانه یان مانگانه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان کردوه‌و زانیاری ده‌رباره‌ی کاته‌کانیان و ماوه‌ی کاره‌کانیان و ژماره‌ی کاره‌کانیان و چه‌ندین راپۆرتی تر.
9 – ئه‌م سستمه ده‌توانێت له رێگه‌ی ئامێری تایبه‌تیه‌وه خۆی تێکه‌ڵاوی هه‌ر شاشه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆن بکات و وه سه‌رجه‌م زانیاری سه‌ره‌کان له‌سه‌ر لایه‌کی شاشه‌که پێشانی ئه‌و که‌سانه بدات که چاوه‌روانی ده‌که‌ن.
10 – ئه‌م سستمه له توانایدایه که له داهاتوودا به هه‌رشێوازێک و له‌سه‌ر پێویستی شوێنه‌که گۆرانکاری تێدابکرێت و فراوان بکرێت به شێوه‌یه‌ک که له چه‌ندین شوێنه‌وه کاری پێبکرێت و بتوانێت خزمه‌تی زیاد له به‌شێک بکات له هه‌مان شوێندا.
2 – سستمی شاشه‌ی زانیاری (LED ELECTRONIC TICKERS)
کۆمپانیای (دۆت نێت) ده‌توانێت هه‌ڵسێت به دابینکردنی هه‌ر جۆره شاشه‌یه‌کی زانیاری قه‌باره گه‌وره
و بچوک که ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک و که له رێگه‌ی سۆفتوێری تایبه‌تیه‌وه کۆنترۆڵی ئه‌و داتایانه ده‌کرێت که ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌ر شاشه‌که، له هه‌مان کاتدا شێوازی شآشه‌کان هه‌ردوو شێوازای (شاشه‌ی ناوه‌وه/ indoor) و (شاشه‌ی ده‌ره‌وه/ out door) ده‌گرێته‌وه به چه‌ندین قه‌باره و کوالیتی جیاوازه‌وه.
نمونه‌کانی ئه‌م سستمه:
1 – شاشه‌ی بازاره‌کانی ئاڵوگۆڕی دراو(بورصه).
2 – شاشه‌ی خشته‌ی گه‌شته‌کان له فرۆکه‌خانه‌کاندا.
3 – شاشه‌ی نرخی دراوه‌کان و ئاگاداری که له بانک و شوێنه گشتیه‌کان و چه‌ندین شوێنی تر.
3 - سستمی شاشه‌ی ڤیدیۆی دیجیتاڵ (REAR PROJECTION VIDEO WALL CUBE)
ئه‌م سستمه پێکدێت له شاشه‌ی گه‌وره که ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه کۆنترۆڵی نیشاندانی چه‌ندین ڤیدیۆ و ریکلام و بکرێت له رێگه‌ی سۆفتوێری تایبه‌تیه‌وه و دانانی تایتڵ بۆ سه‌ر ڤیدیۆکان که ده‌توانرێت له چه‌ندین شوێنی وه‌ک که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان و سه‌ر شه‌قامه‌کان و چه‌ندین شوێن به‌کار بێت.